هەگبەی خەم…؟؟؟؟
بە نیاز بووم ئەم جارە کە هاتیەوە بۆ جێژوان
چەپکێ گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ و مشتێک وەفاو
دونیایەک خۆشەویستی و
پێکەنینێکی پڕ بەدڵو ڕاستەقینەی پشت ئازارەکانم
بەتامەزرۆی دیدارتەوە بۆ بێنم…دەست بخەمە
نێو دەستت و دڵی پڕلە قسەم بۆت دەربێنم
کە نەهاتی و هەوارت بۆ چۆل کردم
گوڵم پەڕ پەر کردو.باوڕم بەوەفا فرۆشت
خۆشەویستیم لەبەرچاو کەوتو لێوی خۆم گەزت
ئیتر نە دڵ ماو نە زەردەخەنە و نە تامەزرۆی بینینت
هەموم کردەهەگبەی خەمو هەوری ڕەش بۆ چاوەکانم
م.خۆزگە کۆیی شاعیر
كتبت الشاعرة غادة الحسيني من بيروت: عن دار اسكرايب للنشر والتوزيع، بالتعاون مع ملتقى الشعراء العرب، صدر حديثًا ديوان «نزف...
اقرأ المزيد


















